وه‌زیرى نه‌وتى ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا

هەواڵ / ئابوری :: 10/01/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خت، به‌مه‌به‌ستى بته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى كانوونى دووه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیرى نه‌وتى ئێران، به‌یاوه‌رى وه‌فدێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى گه‌یشته‌ به‌غدا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانى نه‌وت و وزه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: زه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆده‌بێته‌وه‌، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.

ئا: س.م  

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure