رۆژنامه‌نووسێك به‌ كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 358‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی
ئێواره‌ی دوێنی چوارشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌م، ته‌رمی رۆژنامه‌نووسێك له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌غدای پایته‌خت دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێت یه‌كه‌مین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌ساڵی نوێدا.

 
ناوه‌ندی عێراقی بۆ پاڵپشتیكردنی ئازادی راده‌ربڕین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنی چوارشه‌ممه‌ ته‌رمی سامر عه‌لی شكاره‌ رۆژنامه‌نووس و یاریده‌ری وێنه‌گه‌ر له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی حوڕه‌ له‌ له‌ به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غداى پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت: "ته‌رمی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ شوێنی چه‌ند گولـله‌یه‌كی پێوه‌ بووه‌، كه‌ له‌ سه‌ری دراوه‌، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ پۆلیسی قودس له‌ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی ئور".


پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure