كەركوك قۆناغی شۆكی تێپەڕاند

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2019‌ :: 261‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 

- كەركوك قۆناغی شۆكی تێپەڕاند
  * هەڵكردنی ئاڵا ویستێكی كوردستانییە و لەگەڵ دەستووردا گونجاوە
- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بەغدا و كوردستانی كرد
- شەممە یادی (كوردستانی نوێ‌)یە
- ئەڵمانیا و فڕەنسا رێككەوتنێكی نوێ‌ مۆر دەكەن
- سەرۆك كۆمار: زمانی دیالۆگ بۆ چەسپاندنی ئاشتی
- حكومەتی سوریا گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان دەكات
- ململانێكان بەردەوامن
  * پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عیراق لەنێوان چاكسازیی و بنیاتناندا
- 13 رێنمایی سەبارەت بە نووسینی رۆمان لە زمانی نووسەرە مەزنەكانی جیهانەوە
- ئەو 25 كتێبەی دەبێ‌ پێش 25 ساڵی بیخوێنیتەوە
- كوردستانی نوێ‌ رێز لە رۆژنامەنووس و ئەكادیمستی كۆچكردوو (د. فاروق عەلی عومەر) دەنێت
- گەندەڵیی لە عیراقدا
  * داتای مەترسیدار ئاشكرا دەكرێت
- تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە
- فازڵ میرانی: هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت بەردەوامن 
- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی كردەوە
- بەغدا .. تاوتوێی پشكی هەرێمی كوردستان و بودجەی پێشمەرگە كرا
- بۆ پرسی بودجە لیژنەیەكی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستان دەكات
- دكتۆر گونول تۆڵ: كارێكی ژیرانە نابێت ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر هێزە كوردییەكانی سووریا 
- باكووری كوردستان .. بەربژێرانی هەدەپە بۆ وان و ماردین دیاریكران
- ئەحمەدی نەژاد لە دژی شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتەكەی داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان دەكات
- ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: عێراق ریزبەندی 37ەمین وڵاتی لە یەدەگی زێڕدا گرتووە 
  * عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەستكاری یەدەگی زێڕی كرد بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكان
- دهوك .. پشكا چاڤدێریا چر ل نەخوشخانا وان گلوبال هاتە ڤەكرن
- حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك پزیشك دادەمەزرێنێت
- بەخۆی خاوبوونەوەی هێڵەكانیان هۆشداری دەدرێتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت
- لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو باجی سەر جگەرە زیاد دەكرێت
- پلان هەیە 50 بەنداوی دیكە دروست بكرێن، كە 18 بەنداویان زۆر گەورەن
- باشماخ .. ساڵی رابوردوو زیاتر لە 1600 تۆن خواردنی خراپ دەستیان بەسەردا گیراوە
- پشدەر .. بەهۆی بەفربارینەوە جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی كێلێ‌ وەستا
- هەولێر .. بڕێكی زۆر دەرمانی قەدەغەكراو دەستی بەسەرداگیرا
- د خولا چاردێدا یا گەلەریا دهوك بەرهمێ‌ 119 هونەرمەندان هاتە نمایشكرن


هەولێر:
- لیژنەیەكی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستان دەكات
- شیعەكانی عێراق: جموجۆڵی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نایاساییە و دژی دەوەستینەوە
- لە ناوچە شاخاوییەكان نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
  * شەپۆلێكی بەفر بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە هەندێك ناوچە زیاتر لە 60 سم بەفر باریوە
- تا كەی سنوورێك بۆ راوی باڵندەكان دادەنرێ‌؟
- ئیسرائیل داوای 250 ملیار دۆلار قەرەبوو لە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
- نێردەی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەنداوی عەرەبی، دەستی لەكار كێشایەوە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure