لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ردانی به‌رپرسانى عێراق بۆ ئیسرائیل ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 10/01/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌م له‌ ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری راسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ سه‌ردانیكردنی سێ شاندی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئیسرائیل.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ نێو په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی وت: "محه‌مه‌د حه‌لبوسی، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانی راسپاردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ سه‌ردانی شاندى عێراقی ده‌كه‌ن بۆ ئیسرائیل".

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure