نرخى نەوت به‌رێژه‌ى 1% هاته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/01/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نرخه‌كانى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 1% هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناڕوونى ئه‌نجامى دانوستاندنه‌كانى نێوان په‌كین و واشنتن، ئاماره‌كانى نه‌وت و سوته‌مه‌نى كۆگاكراوى ئه‌مریكا كه‌ زیادبونێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.


كاتژمێر 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر، نه‌وتى خاوى برێنت 79 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 1.3% دابه‌زى و به‌رمیلێك به‌ 60.65 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاوا تێكساسیشى ئه‌مریكا 70 دابه‌زى و به‌رمیلێك به‌ 51.66 دۆلار فرۆشرا.

له‌ دوو رۆژى رابردوودا هه‌ردوو نه‌وتى خاو به‌رێژه‌ى 5% به‌رزبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت بووه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا.

بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ى جیهان و نه‌وت دواى ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و چین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان بوژانه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌، به‌وهیوایه‌ى كۆتایی به‌ جه‌نگى بازرگانى نێوانیان بهێنن، كه‌ سێبه‌رێكى تاریكى به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دروست كردوه‌.


ئا: س.م
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure