كاتی دابه‌شكردنی پارەى کارمەندانى کۆمسیۆن راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2019‌ :: 5720‌ جار بینراوە

دوارٶژ، كۆچه‌ر عه‌لى
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەرۆژى یەکشەممەى داهاتووه‌وه‌ لەهەولێر دەست بەدابەشکردنى پارەى کارمەندەکانیان دەکرێت.
 

 عەلى قادر، بەرێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌می 2019 لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژى یەکشەممەى داهاتوو 13ى كانونی دووه‌م دەستدەکه‌ن بەدابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان و بۆ ماوەى 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.

وتیشى: "کۆى گشتى ئەو پارەى تەرخانکراوە سێ ملیار دینار دەبێت و لەهەولێر 14 هەزار و 391 کارمەندیان هەبووە لەسەرسندوق و بنکەکان، بەڵام بەبڕیارى ئەنجومەنى کۆمسیاران ئەو بنکانەى دەنگەکانیان پوچەڵکراوەتەوە پارەى کارمەندانیان خەرج ناکرێت کە کۆى گشتى ئەوانەى کارمەندبوون و پارەکە وەرناگرن 294 کەس دەبن".

ئەوەشى خستەڕوو: لەرێگەى 23 بانکەوە پارەکە دابەشدەکرێت و پێویستە کارمەندەکە خۆى بچێت بۆ وەرگرتنى پاره‌كه‌و ناسنامەى خۆشى پێبێت کە بۆ کارمەندەکان بڕى 200 هەزار دینار و بۆ بەرێوەبەرەکان 250 هەزار دینار دیاریکراوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure