سه‌رجه‌م شیعره‌كانى حه‌سیب قه‌ره‌داخى له‌ به‌رگێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 10/01/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
22 ساڵ به‌سه‌ر كۆچى دوایى (حه‌سیب قه‌ره‌داخى) شاعیرادا تێپه‌ڕى و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانى كه‌مى داهاتوودا فه‌رهه‌نگێكى ترى خه‌م بخرێته‌ سه‌ر خه‌مه‌كانى ئه‌و شاعیره‌ى كه‌ به‌ شێخى شاعیران به‌ناوبانگه‌.

ئازا، كوڕى حه‌سیب قه‌ره‌داخى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوك، له‌گه‌ڵ یادى كۆچى دوایى باوكیدا، هه‌واڵى ئه‌وه‌یشى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "چاپی دووەمی سەرجەمی شیعرەکانی بە هەردوو بەرگەکەی (فەرهەنگی خەم) لە چاپخانەیە و لە رۆژانی داهاتووی زۆر نزیکدا دەکەوێتە بازاڕاوە".

حەسیب قەرەداخی (1929) ناوی ته‌واوى (حه‌سیب‌ كوڕی‌ شێخ عه‌لی‌ كوڕی‌ شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی‌ قه‌ره‌داخى)یه‌ و له‌ 1997/1/9 كۆچى دوایى كردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure