دواڕۆژ
لەپەیوەندییەكی بەپەلەیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لەسەرۆك كۆمار كردووە، ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگا حزبییەكانی شاری كەركوك دابگیرێت.
لەبەیاننامەیەكدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چەند پەیوەندییەكی بەپەلەیدا داوای لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كردووە "وەك پارێزەری دەستوور" ئاڵای كوردستان لەکەرکوک دابگیرێت.
عەبدولمەهدی لەبەیاننامەكەیدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گەر كارێكی وابكرێت، پێویستە پێشتر پەیوەندی بە دادگای دەستوورییەوە بكرێت ئەگەر ئەمانەوێت رێزی دەستوور بگرین.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە شاری كەركوك ناوچەیەكی ناكۆكی لەسەرە و بەپێی دەستوور تا یەكلاكردنەوەی دیمۆگرافیاكەی، نابێت گۆڕانكاری واقیعی ئەو ناوچانەدا بكرێت تا لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەرێكی گونجاوی بۆ دەدۆزرێتەوە.
ئا: ئارام غەفور