هاتوچۆ هاوڵاتیان و شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2019‌ :: 1356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێرانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌، له‌كاتی زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یەنراوێكدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران وهاوڵاتیان له‌سنووری شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌كاتەوە‌ كه‌ به‌هۆی به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، رێگاكانی هه‌ولێر كه‌ به‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌ سه‌لامه‌ت نین به‌هۆی دروستبوونی شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی به‌فربارین له‌هه‌ندێك شوێندا.

هاتوچۆی هەولێر داوا له‌شوفێران و هاوڵاتیان ده‌كات له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بَیت سه‌فه‌ری ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.

هاتووچۆی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: رێگاكانی دۆڵی سماقوڵی و كه‌پكی شیلانه‌ به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ زۆرترین به‌فر له‌م ناوچانه‌ باریوه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی سه‌لامه‌تی رێگاكان‌ هه‌یه‌.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure