سبەی بەشێك له فڕۆكەخانەكانی ئەڵمانیا ماندەگرن

هەواڵ / جیهان :: 09/01/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە

تاگ :: گشتی جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى كانونى دووەم یەكێتی فڕۆكەخانەكانی ئەڵمانیا رایگەیاند: ئەو مانگرتنەی بڕیارە سبەینێ‌ تیمەكانی ئاسایش ئەنجامی بدەن، كاردەكاتە سەر 11 هەزار گەشتیاری فڕۆكەخانەكان لە دۆسڵدۆرف و كۆڵۆنیا.


یەكێتییەكە نیگەرانی خۆی دەربڕی لەو رێوشوێنەی كە سەندیكای كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاریی ئەڵمانیا دەیگرنەبەر بۆ چاككردنی مووچەی كارمەندانی بەشی ئاسایشی فڕۆكەخانەكان.

سەرۆكی یەكێتییەكە دەڵێت: "مانگرتن بۆ رۆژێكی تەواو رێوشوێنێكی توند و نابەرپرسیارانەیە و زیانی زۆر بە هەموو لایەك دەگەیەنێت كە تەنیا هەر لە شاری دۆسڵدۆرف نزیكەی 57 هەزار گەشتیار زیانیان پێدەگات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure