بەڕێوەبەرایەتی ئاو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2019‌ :: 1575‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چەند رێنماییەك دەداتە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لەكاتی بارینی بەفردا جێبەجێی بكەن تا رووداوی نەخوازراو روونەدات.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە كاتی بەفرباریندا پێوەری ئاو لەماڵەكانیان داپۆشن بۆ ئەوەی نەتەقن، هەروەها كەمێك ئاو بكەنەوە تا بەلوعە و بۆرییەكانیان نەیبەستێت و ئاوی گەرمیش بەبەلوعە و بۆرییەكان بكەن، جگە لەوەش ئاو فڕێنەدەنە شەقام و كۆڵانەكان، چونكە هەم بەفیڕۆدانی ئاوە و هەمیش دەبێتەهۆی بەستنی ئاوەكە و رووداوی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە.

لە شەوی رابردوو و ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure