لە بەغدا كێشەی موڵكداریی كەركوك تاوتوێ‌ دەكرێ‌

هەواڵ / کوردستانی :: 09/01/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممەی رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 

- كۆبوونەوەی (نوێنەران) دواخرا بۆ پێنجشەممە
  * لە بەغدا كێشەی موڵكداریی كەركوك تاوتوێ‌ دەكرێ‌
- سعودیە ئێستا لە جاران خراپترە .. بە ناوی ریفۆرمەوە وڵاتەكەیان كردووەتە دۆزەخ
- ئیسرائیل داوای 250 ملیار دۆلار قەرەبوو لە وڵاتە عەرەبیی و ئیسلامییەكان دەكات
- ژمارەیەكی زۆری سیاسەتمەدارەكانی ئەڵمانیا داتاكانیان دزراوە
- سەرۆك كۆمار سەردانی قەتەر دەكات
- وەزیری كاروباری شەهیدان: 70 گۆڕی بەكۆمەڵ هەن، تائێستا هەڵنەدراونەتەوە
- ژنانی ئەمریكا بەرەو جڵەوی دەسەڵات
- وۆركشۆپی "میكانزمەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی ژنان و كەمینەكان" لە سلێمانی بەڕێوەچوو
- خانمێكی خۆبەخش دەبێتە بەڕێوەبەری كلتوور لە پارێزگای هەڵەبجە
- تۆفیق وەهبی بەگ: سلێمانی قیبلەگای من بوو
- داتای مەترسیدار ئاشكرا دەكرێت .. گەندەڵی لە عیراقدا
- گوڵبژێرێك لە شیعرەكانی مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی چاپ و بڵاوكرایەوە

خەبات:
- پسپۆڕێكی زانكۆی قاهیرە: كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگیی سیاسی و سەقامگیریی هەیە
- هەسەدە لەبارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا داوای روونكردنەوە لە ئیدارەی ترەمپ دەكات
- نووسینگەكانی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە موسڵ و كەركوك دەكرێنەوە
- ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا
  * پەیوەندیی بە كەیسی كورد لە سووریا هەیە 
- ئەفسەرێكی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری ورمێ‌ كوژرا
- سەبارەت بە ئەشكەنجەدانی مێردمنداڵانی داعش حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە
- ئەمریكا و تاڵیبان لە قەتەر دانوستان دەكەن
- بۆ سەری ساڵ 136 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە
- لە ئێستادا 1731 كاندیدی خوێندنی باڵا و خوازیاری نازناوی زانستی كۆرسی تەواوكاری زمانی ئینگلیزی ئەنجامدەدەن

هاوڵاتی:
- تەندروستی: پێنج هەزار میلاكی چۆڵ پڕدەكەینەوە
- كابینەی نوێ‌ پەرلەمانی پەكخستووە 
  * سەرۆكی كاتی پەرلەمان: هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆشایی دروستكردووە
- دەستەی مافی مرۆڤ: دەستگیركردنەكانی ئەندامانی یەكێتی و پارتی پێشێلكاری بووە
- 58 منداڵی داعش لە زیندانەكانی هەولێرن
- توركیا بە "هەڕەشە" و كورد بە "بەرخودان" لە ئامادەباشیدان
  * نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە بۆ (هاوڵاتی): هێرشی توركیا بۆ باكووری سوریا هێرشە بۆ سەر هاوپەیمانان و ناتۆ
- هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت 
  * بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن داوای 300 ملیار دینار دەكات
- دوای دوو دەیە لە دامەزراندنی، ئاسیاسێڵ بە باشترین كۆمپانیای پەیوەندی هەڵدەسەنگێنرێت
- خوێندنی فەلسەفە هەرایەكی لە سعودیە نایەوە
- رۆمانی (كێ‌ سالە شێتی كوشت) بڵاوكرایەوە

ئاژانس:
- یەكێتیی بڕیارێكی بەغدا دژی ئەفسەرانی كورد رادەگرێت
  * ئەوانەی پێشتریش گواستراونەتەوە دەگەڕێندرێنەوە 
- یەكێتیی پڕۆژەیەكی 25 خاڵی دەداتە پارتی
- دوو كەیسی گەندەڵی بە بەهای 630 ملیار دینار دادەخرێن
  * هەردووكیان لە وەزارەتی پێشمەرگەدان و پەیوەندییان بە كڕینی چەكەوە هەبووە
- پارتی بە نهێنی هەوڵی گەڕانەوە بۆ كەركوك دەدات
- كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر تەقەی تێكەوت
  * ناڕازییەكانی دەچنە ناو هاوپەیمانییەوە
  * كۆمەڵ بۆ ئەو پرسە لیژنەیەكی پێك هێناوە
- لە عێراق مۆدێلی دانانی كەناڵە .. سیاسییەكان سەنگەری میدیایی لە یەك دەگرن 
- 20 هەزار پزیشك عێراقییان جێ‌هێشتووە
- مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە: بڕیارەكەی ترەمپ بۆ ئەمریكییەكانیش پێشبینینەكراو بوو
- كتێبەكانی خوێندن هەڵەی زمانەوانی و زانستییان تێدایە
  * وەزارەت لێی ئاگادار كراوەتەوە
- مافیای ئەلیكترۆنی لە هەرێم سەر هەڵدەدات
  * هەڕەشە لە خەڵك دەكەن و داوای پارە دەكەن
- گەعدەی ژنان گەرمە
 * هونەرمەندێكی میللی: تا نیوەشەو گۆڕانی بۆ ژنان دەڵێم 
- میراتگرانی قاعیدە روودەكەنەوە سوریا و عێراق
- نرخی جگەرە دەبێتە دوو هێندە
  * لە سەداسەد باج دەچێتە سەری 
- بازاڕی دەرمان كێبڕكێی نەوت دەكات 
  *20 هەزار شوێنی نایاسایی لە هەرێم هەیە 

هەولێر:
- عێراق 50 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 تەرخان دەكات
  * ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق دەكرێت
- ژمارەی گەشتیارانی فڕۆكەخانەی سلێمانی 36% كەمی كردووە
* وەستانی گەشتەكانی توركیا رۆژانە 15 هەزار دۆلار زیان بە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگەیەنێت
- زیاتر لە ساڵێكە موسڵ رزگار كراوە و تائێستا كریستیانەكان نەگەڕاونەتەوە
- شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
  * بەفربارین سەنتەری پارێزگاكان دەگرێتەوە
- 13 خێزانی كوردی ئاوارەی ئێران لە ساڵی رابوردوو گەڕاونەتەوە كوردستان
- 76 هەزار ئاوارەی سووری رەگەزنامەی توركیایان وەرگرتووە
- تایمز: كورد لە رێككەوتن لەگەڵ ئەسەد زیاتر هیچ رێگەیەكی دیكەی نییە
- سەروتاری رۆژنامەی (تایمز): كوردەكان شایەنی لەوە زیاترن بەڵام ئەمریكا بە تەنیا جێی هێشتن
- ساڵی رابوردو 11 هەزار و 585 كەس سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێریان كردووە

وشە:
- ژمارەیەك سەركردەی باڵای كۆمەڵ واز دەهێنن و داوای گۆڕینی عەلی باپیر دەكەن
- پارتی: لە كۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ یەكێتی هەموو شتێك یەكلا دەكرێتەوە
- دوای دوو ساڵ 10%ی پارێزگا ئازادكراوەكان لە داعش نۆژەن كراونەتەوە
- لە ئەگەری بڕینی 317 ملیار دینارەكەی بەغدا هۆشداری دەدرێ‌
- زستان بازاڕی شێلم و پاقلە گەرم و بازاڕی ساردەمەنی ساردتر كردووە
- ژنان داوا دەكەن لە كابینەی داهاتووی حكومەتدا پۆستی باڵایان پێ‌ بدرێت
- لە چاكسازییەكی دهۆك 130 ژن و نەوجەوان راگیراون
- كۆنترین پاسی گواستنەوەی هاووڵاتییانی گەرمیان دۆزرایەوە
  * داوا دەكرێ وەك بەشێك لە شوێنەوار بپارێزرێت
- لە قەڵادزێ‌ گرووپێكی خۆبەخش لەپێناو پاكڕاگرتنی ژینگە شاخەوانی دەكەن
- ژنە فرۆشیارەكانی ناو بازاڕی قەڵادزێ‌ لە خەمەكانیان دەدوێن
- دەزگاكانی چاپ كتێبی وەرزشیان فەرامۆش كردووە
- رێكخراوی كچانی كتێب لە رانیە هەوڵی بە كولتووركردنی خوێندنەوە دەدەن
- مەستوورەی ئەردەڵان یەكەمین مێژوونووسی كورد


پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە