سەرکردەیەکی عەرەب: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاكان کێشە دروستناکات

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2019‌ :: 341‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرکردەیەکی عەرەب رایده‌گه‌یه‌نێت: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حیزبە کوردییه‌كان هیچ مەترسییەک لەسەر پێکەوەژیان دروستناکات، ئەگەر مەبەست لێی ئیستیفزازکردنی لایەنی بەرامبەر نەبێت.


مەحمود زێدان عوبێدی نوێنەری گردبوونەوەی مەدەنی و چاکسازی لەکەرکوک بەدواڕۆژی وت: "ئێمە سورین لەسەر پاراستنی پێکەوەژیان و ئاشتی لەکەرکوکدا و بە پێویستیشی دەزانین پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەڕێککەوتن بێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و بەچاودێری حکومەتی عێراق".

وتیشی: "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی حیزبی لەچوارچێوەی تایبەتمەندی ئەو حیزبەدایە، بەمەرجێک مەبەستیان ئیستیفزازکردنی پێکهاتەکانی دیکە نەبێت، چونکە پاراستنی پێکەوەژیان لەهەموو پرسێک گرنگترە".

ئەو سەرکردەیەی عەرەب پێیوایە کە هەڵکردنی ئاڵا لەسەر بارەگای حیزبە کوردییەکان هیچ مەترسییەک لەسەر پێکەوەژیانی شارەکە دروستناکات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure