وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 229‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 9ی کانونی دووەمی 2019 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانەوە پێسوازی لێکرا.

سه‌ردانه‌ى مایك پۆمپیۆ بۆ عێراق دواى سه‌ردانه‌كه‌یه‌تى بۆ ئوردن و له‌ كۆنگرەیه‌كى رۆژنامه‌وانیشیدا له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دى هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ سوریا كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌. 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ مایك بۆمبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گه‌شتێكى بۆ وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردنەوە ده‌ستپێكردوه‌ و بڕیاره‌ هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێك بكات کە به‌ كوه‌یت كۆتایی دێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure