نرخى دراوه‌كان به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 09/01/2019‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی دووەمی 2019 له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 125 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنێش له‌كردنه‌وه‌ى به‌رزدا 100 دۆلار به‌ 120.100 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 125 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 151 هەزار  و 500 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 250 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار  و 500 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 250 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 650 دینار بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure