دادگاييکردنی کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 292‌ جار بینراوە

دواڕۆ، عەلی حەمەسەعید
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات: پرۆسەی دادگایيکردنی کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی لەسەر داوای پارێزەرانى ئەوان بۆ مانگی ئازاری داهاتوو دواخراوە.


لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 8ى كانونى دووەم بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی لە دانیشتنی رابردووی دادگای هەڵەبجە دادوەر بڕیاریدا بە دواخستنی پرۆسەی دادگایکردنەکە بۆ ئەمڕۆ، بەڵام دادگایيەكە بەڕێوەنەچوو.

وتیشی: "لەسەر داوای پارێزەرەکانی ئێمە دادگا بڕیاریدا بە دواخستنی دادگایکردنی کۆمپانیاکان بۆ رۆژی 27ی ئازاری 2019، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا هەندێک لە بەڵگەکان وەرنەگێڕدراونەتەسەر زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی".

ئاماژەی بەوەشدا: هۆکارێکی دیکەی داواکاریی دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرۆکی تیمی پارێزەرەکانمان لە باشوری ئەفەریقایە و پێویستی بە کاتێکی زۆرە بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure