نەورۆز مەولوود: زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەراورد بە 2017، هاتنی گەشتیار لە ساڵی 2018 بە رێژەی 47% زیادیكردووە و گەیشتۆتە سەروی سێ ملیۆن گەشتیار.


نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 8ى كانونى دووەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی 47% زیادیكردووە و ژمارەیان گەیشتۆتە سەروی سێ ملیۆن گەشتیار.

باسی لەوەشكرد: لە ساڵی 2016 ملیۆنێك و 500 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد لە 2017 ژمارەكە گەیشتە دوو ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار، لە 2018 زیادیكرد بۆ سێ ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشكرد: لە رۆژانی سەری ساڵ 136 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure