لە ناوچەیەکی هەرێم پلەی گەرمی بۆ 10ی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 2176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
کەشناسی پێنجوێن رایدەگەیەنێت: لە ئەمشەو سێشەممەوە کەشوهەوای قەزاکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بۆ 10 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.


بەهادین حەسەن، لێپرسراوی بەشی كەشناسی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: لە ئەمشەوەوە گۆڕانكاریی بەرچاو بەسەر رەوشی كەشوهەوای سنوری پێنجوێن دێت و ئەگەرەكانی بەفربارین زیاتر دەبن لەناوچەكەدا.

وتیشی: "بەپێی پێشبیینەكانمان، لەرۆژی چوارشەممەوە بەفربارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بۆ 10 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، بەوەش كەشێكی یەكجار سارد روودەكاتە سنوری پێنجوێن".

روونیشیكردەوە: لەسەروی 5 پلەی ژێر سفری سەدی، دەوری بۆری تەنكی ئاوی سەربانی ماڵان دەیبەستێت و پێویستە هاووڵاتیان بەباشی ئامادەكاری بكەن و لەسەروی  10 پلەی ژێر سفریشەوە، بەتەواوەتی دیاردەی بەستن روودەدات و تەنكی سەربانیش دەیبەستێت.

پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە