3 ملیار دینار زیادیكردووه‌
شاره‌وانى هه‌ولێر داهاتى ساڵى رابردووى ئاشكراكرد

هەواڵ / ئابوری :: 08/01/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ئاشكرايده‌كات كه‌ ساڵى رابردوو 2018 نزیكه‌ى 30 ملیار دینار داهاتیان هه‌بوو، به‌به‌راورد به‌ ساڵى 2017 زیاتر له‌ 3 ملیار دینار زیادیكردوه‌ و خه‌رجیه‌كانیشیان كه‌میكردوه‌.


له‌ ئامارێكدا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ساڵى 2018 داهاتى سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كانى سنورى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر (29.986.015.052) ملیار دینار بووه‌، له‌كاتێكدا داهاته‌كان له‌ ساڵى 2017 داهاته‌كان 26.881.446.909 ملیار دینار بوو، به‌وه‌ش داهاته‌كانى 3.174.568.143 ملیار دینار زیادیكردوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجیه‌كانیان له‌ ساڵى 2018 سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 67 ملیار دیناریان خه‌رجكردوه‌ و به‌پێى داتاكانیش خه‌رجیه‌كانیان به‌به‌راورد به‌ ساڵى 2017 كه‌میكردوه‌.

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساڵى 2018 داهاته‌كانیان (67.506.837.922) ملیار دینار بووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017 خه‌رجیه‌كانى (67.912.851.021) ملیار دینار بووه‌، به‌وه‌ش خه‌جیه‌كانیان (406.013.012) ملیۆن دینار كه‌میكردوه‌.

پ: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure