سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی وازی لە کارەکەی هێنا

هەواڵ / ئابوری :: 08/01/2019‌ :: 229‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی به‌ڕه‌گه‌ز كۆرى دەستی لەکارکێشایەوە و ئاشکرایکرد لەسەرەتای مانگی شوباتەوە واز له‌ پۆسته‌كه‌ى دەهێنێت، ئه‌وه‌ش پاش چوار ساڵ لە تەواوبوونی ویلایەتی دووەمی.


کیم، كه‌ دوێنى دووشه‌ممه‌ 7ى كانوونى دووه‌م، ده‌ستله‌كاركێشنه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، ماوەی شەش ساڵە سەرۆکایەتی بانکی نێودەوڵەتی دەکات، لە لێدوانێکدا وتی: "دەچێتە رێکخراوێکى دیكه‌ و كاره‌كانى چڕ ده‌كاته‌وه‌ له‌ پرۆژه‌كانى بنیادنان و پته‌وكردنى  ژێرخانی ئابوورى  وڵاتە تازە پێگەیشتوو".

بەشێوەیەکی گشتی سەرۆکایەتی بانکی نێودەوڵەتی دەدرێتە دەست كه‌سایه‌تیه‌كى ئەمریکى و بەڕێوەبردنی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی دەدرێتە دەست كه‌سێكى ئەوروپی.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ:س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure