قایمقامى پێشووى شاره‌زوور به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 246‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
دواى ئه‌وه‌ى قایمقامى پێشووى قه‌زاى شاره‌زوور ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌ كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازادكرا.


عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بد، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاى شاره‌زوور ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى كانونى دووه‌م به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ى 331 له‌ یاساى سزادانى عێراقى (سۆران عه‌لى) قایمقامى پێشووى شاره‌زوور بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ده‌ستگیركرا، ئه‌و ماده‌یه‌شى كه‌ قایمقامى له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: هه‌ر ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌ كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار قایمقامى پێشووى شاره‌زوورى ئازادكرد تا رۆژى دادگاییكردنه‌كه‌ى.

سۆران عه‌لى، قایمقامى پێشووى قه‌زاى شاره‌زوور له‌سه‌ر پشكى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبوو.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2015 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ كۆى ده‌نگ متمانه‌ له‌ سۆران عه‌لى سه‌ندرایه‌وه‌ و (رزگار غه‌فور) له‌سه‌ر پشكى حزبى سۆسیالیست له‌ جێگاكه‌ى دانرا.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure