سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی چین دەکات

هەواڵ / جیهان :: 08/01/2019‌ :: 256‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە په‌كینى پایته‌ختى چین و لەگەڵ شی چین بینگ، سەرۆکى چین کۆبووەوە.


ئاژانسی هه‌واڵى (یونهاب)ی کۆریاى باكور بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ کاتژمێر 2:55  کیم جۆنگ بە شەمەندەفەرێکی تایبەت گەیشتە چین.

میدیاكانى کۆریا و چین، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ سەردانەکەی کیم جۆنگ بە مەبەستی رێکخستنی لوتکەیەکی ترە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگرامه‌ ئەتۆمیەکەی كۆریا باكور له‌ نیمچە دوورگەی کۆریا.

دوێنێ دووشەممە کیم جۆنگ ئۆن و هاوسەرەکەی و کۆمەڵێک بەرپرسی کۆریای باکور بەرەو چین بەڕێکەوتن.

هاری جی، بەڕێوبەری لێکۆڵینەوەکانی بەرگری لە ناوەندی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەڵێت: کیم دەیەویت به‌بیرى ئه‌مریكاى بهێنێته‌وه‌ کە پیۆنگ یانگ بژاردەی دیپلۆماسی و ئابووری دیكه‌ لەبەردەستدایە جگە لە واشنتۆن.

ده‌شڵێت: "لە راستیدا ئەو (رێگە تازەیە)ی کیم جۆنگ لە لێدوانەکەی سەری ساڵدا باسی کرد رەنگە هەڕەشەیەک بووبێت بۆ نزیکبوونەوە لە چین، ئەمەش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى شاره‌وه‌ بووه‌ له‌ ئه‌مریكا".

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور رایگه‌یاندوه‌ کە ئاگاداری سەرانەکەی کیم بوون و هیوادارن بەهۆیەوە ئاشتی بچه‌سپێت و نیمچە دوورگەی کۆریاش چەکی ئەتۆمی تیادا نەمێنێت.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure