هۆشداری دەدرێته‌ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 755‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی و ھەماھەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ، رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و بەفر و بارانە چڕەی کە پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ روو لە هەرێمی کوردستان بکات، پێویستە هاووڵاتیان رەچاوی شه‌ش رێنمایی بکەن بۆ سەلامەتی گیانیان.


هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی و ھەماھەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە دواڕۆژی  رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی چوارشەممە 9ی كانونی دووەمی 2019 شەپۆلێكی چڕی بەفروبارانبارین روو له‌ هەرێمی کوردستان بكات و لە سەنتەری شار و شارۆچكەكەكانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان کە ئەگەری بەفربارین تاوه‌كو 24 كاتژمێر واتا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت. 
 
وتشیی: "پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوەیەكی بەرچاو دەكات و دەبێتەهۆی دروستبوونی شەختە بەتایبەتی لەكاتی شەوان و بەیانیاندا، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان و شۆفێران رەچاوی ئەو رێنماییانە بکەن کە ناوەندەکەمان دەریکردوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خۆپاراستنیان و دوركه‌وتنەوە لەحاڵەتی نەخوازراو".

لەبارەی رێنماییەکانەوە، هۆشەنگ محەمەد بۆ دواڕۆژ وتی: "وەک ناوەندی ھاوبەش و ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێل و لانەدان بۆ سەر شۆستەکان و بەستنی زنجیری تایەی ئۆتۆمبێل، هەروەها نەوەستان و ئیستۆپنەکردنی لەناکاو".

وتیشی: "داوادەکەین هاووڵاتیان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، تاوه‌کو کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، چونکە بەپێی پێشبینییەکان رێژەی باران و بەفربارین زۆر دەبێت".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure