مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته‌

هەواڵ / زانست :: 08/01/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى وه‌شاندنی مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت، كه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می هۆنه‌ره‌، به‌ده‌ستیهێنا، ئێستا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ بازاڕه‌كانی عێراق به‌رده‌سته‌، ئه‌م مۆبایله‌ تایبه‌تمه‌ندی سه‌رسوهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ په‌یكه‌ر و به‌شكانی و دیزاینه‌ جوانه‌كه‌ى كه‌ وای لێده‌كات ببێته‌ باشترین بژارده‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی یان بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌یته‌ دیاریی له‌ساڵی تازه‌دا. 


ئه‌م مۆبایله‌ به‌ ره‌نگه‌ پله‌داره‌كانی ناسراوه‌ بۆ دیمه‌نێكی گه‌نجانه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ ده‌كاته‌ نموونه‌یه‌ك بۆ جوانی و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ت پێده‌به‌خشێت بۆ ساڵی 2019 .

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گرنگی زیره‌كیی ده‌ستكرد له‌ ئامێره‌كان له‌ ساڵی 2019 و ساڵانی ئایینده‌، كامیرای پێشه‌وه‌ى مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت پاڵپشت به‌ زیره‌كیی ده‌ستكرد ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ گرتنی وێنه‌ى سێلفی ده‌به‌خشێت له‌هه‌ر كاتێكدا. ئه‌م كامیرا زیره‌كه‌ توانای ناسینه‌وه‌ى 8 سیناریۆی هه‌یه‌ له‌ رێگای داتاكانی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه‌ كه‌ وا ده‌كات رووخسار و باكگراوند باشتر بكات له‌ رێگای چاككردنه‌وه‌ى ره‌نگه‌كان به‌ پێی دیمه‌نه‌ جیاوازه‌كان، داتای جوانكردنی وێنه‌كان به‌ زیره‌كیی ده‌ستكرد توانای سێ لایه‌نی به‌كاردێنێت بۆ ناسینه‌وه‌ى رووخسار و دانانی فاكته‌ره‌كانی جوانكردن به‌پێی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ داهێنانی پێناسه‌ى تایبه‌تی جوانی له‌ ساڵی تازه‌دا .

هه‌روه‌ها مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت باشترین بژارده‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى له‌دوای مۆبایلێك ده‌گه‌ڕێن كه‌نه‌ك ته‌نها توانای سه‌رسوهێنه‌ری هه‌بێت به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ڵگره‌كه‌ى جیابكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر .

له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌ شێوازی هۆنه‌ری ناوازه‌، مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت دیزاینه‌كه‌ى وای لێده‌كات كه‌ نموونه‌ى به‌رزی جوانی بێت، ره‌نگی پله‌دار و شاشه‌ى بێلێوار هه‌موویان توخمى ساده‌ و جوانن كه‌ شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت له‌ 8 چینی ماده‌ى بریقه‌دار دیزاینكراوه‌ و چوار ره‌نگی هه‌یه‌: شینی ئاسمانی و سوور و شینی یاقووتی و ره‌ش، هه‌ردوو ره‌نگی شینی ئاسمانی و سوور پله‌دارن له‌ كاڵه‌وه‌ بۆ تۆخ به‌ڵام ره‌نگه‌كانی شینی یاقووتی و ره‌ش بریقه‌دارن كه‌ جوانی و فه‌خامه‌ت به‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌به‌خشن .

له‌گه‌ڵ باشترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و دیزاینی زیره‌ك، شاشه‌ى مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت دیزاینێكی تازه‌ى هه‌یه‌ به‌شێوازى دڵۆپی شه‌ونم به‌ پێوه‌ری 6.21 ئینج، مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت تایبه‌تمه‌ندیی زیره‌كیی ده‌ستكرد له‌گه‌ڵ كامیرای پێشه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران وێنه‌ى پیشه‌گه‌رانه‌ به‌ ئاسانی به‌ده‌ستبێنن، كامیرای پێشه‌وه‌ به‌ كوالیتی 24 میگاپیكسڵ-ه‌ له‌گه‌ڵ زوومی f/2.0 كه‌ وێنه‌ى سێڵفی نموونه‌یی ده‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌ران. ئه‌م كامیرایه‌ى پێشه‌وه‌ توانای ناسینه‌وه‌ى 8 سیناریۆی هه‌یه‌ له‌ رێگای زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه‌ بۆ ئاماده‌كاریی تایبه‌ت به‌هه‌ر وێنه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌ دواوه‌ ده‌بڵ كامیرای هه‌یه‌ به‌ كوالیتی 13 و 2 میگاپیكسڵ پاڵپشت به‌زیره‌كیی ده‌ستكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی كوالیتی به‌رز له‌ وێنه‌یه‌كى نموونه‌یی مۆبایلدا .

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure