پارتی و گۆڕان لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان یەك بۆچوونیان هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
گرنگترین مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكانی ئەمڕۆ سێشەممە.
كوردستانی نوێ‌: 

- لە عیراق و كوردستان گفتوگۆكان دەستپێدەكاتەوە
  * ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە
- هەشت پارتی كوردی بە لیستێك بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا دەكەن
- چلەی ماتەمینی فەرماندە و تێكۆشەر فەریق كەمال موفتی بەڕێوەچوو
- وەزارەتی پلاندانانی عیراق: لەمەودوا كار بە سیستەمی (ئای ئێس ئۆ) دەكرێت
- دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەبێت بە ئەلیكترۆنی
- كۆڕێكی شیعریی بۆ دكتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر كرد
- پارتی و گۆڕان لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان یەك بۆچوونیان هەیە
- ئەمریكا سەربازگەی كەیوانی لە پارێزگای كەركوك فراوانتر كردووە
- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پرسێك تاوتوێدەكات
- توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 100 سەرباز دەركرد بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە
- هەرێمی كوردستان و ئێران ژمارەیەك زیندانی رادەستی یەكدی دەكەنەوە
- دۆناڵد ترامپ: نەمگوتووە زۆر بەخێرایی لە سووریا دەكشێینەوە
- هەدەپە و ژمارەیەك پارتی دیكە بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن دەكەن 
  * پارتەكان: ئامانج لەو رێككەوتنە دروستكردنی یەكێتیی كورد لە بەرامبەر گوشارەكان
- وەزارەتی بازرگانی: خەرجكردنی پارەی سێ‌ ساڵی جووتیاران خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە
- گەشتیار و باران بووینە هۆیێ‌ ژ ناڤچوونا شینواران
- لە سنووری ئاكرێ‌ 12 گوند بەهۆی بۆردومانی توركیاوە چۆڵ كراون
- یەكێتیی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان رووی لە زیادبوون كردووە

هەولێر:
- سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەكات
  * چاوەڕوان دەكرێت گرێ‌ كوێرەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم بكرێنەوە 
- شاخەوان عەبدوڵـڵا: ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی سەربازگەی كەی وەنی كەركوك دەكات
- باران بارین كێشە بۆ رێگەی گەلی عەلی بەگ دروست دەكات و بووە بەهۆی داڕمانی چیا و كەوتنەخوارەوەی تاشەبەرد
  * رێگاكە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و شۆفێران هەیە

باس:
- فۆرمێك بەسەر هەموو فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت
- كارەبا چەند سەعاتێك زیاد دەبێت
- بەرپرسێكی زویربووی گۆڕان لەڕێی چەند میدیایەكی سێبەرەوە دژایەتیی گۆڕان دەكات
- خالید هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی: پێویستە یەكەمین ئەركی پەرلەمان و كابینەی داهاتوو دەركردنی یاسای چاكسازی بێت
- بە سەدان ملیار دۆلاری عێراق بەفیڕۆ چووە
- لە داقووق بەكارهێنان و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەوە بووەتە دیاردە
- داعش لەبەرامبەر ئازادكردنی سێ‌ كوردی خورماتوو داوای 150 دەفتەر دۆلار دەكات
- هۆڵی سینەماكانی هەولێر، بۆچی ئاوەدان نابنەوە؟
- كچێكی سلێمانی براندێكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی جلوبەرگ و جانتا دادەمەزرێنێت 
- كچێكی هەڵەبجەیی وەك كەسایەتییەكی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure