ئەردۆغان دیداری جۆن بۆڵتن رەتدەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 08/01/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەمیانی سەردانی وەفدی باڵای ئەمریكا بۆ توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رەتیكردەوە چاوی بكەوێت بە جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

بڕیاریش وایە بۆڵتن لەچەند كاتژمێری داهاتوودا توركیا بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەجێبهێڵێت، وەك سەرچاوە میدیاییەكانی توركیا بڵاویان كردۆتەوە.

پێشتر بۆڵتن هۆشداریی دابووە توركیا لەهێرشكردنە سەر كوردەكان لەرۆژئاوای كوردستان كە دواتر تووڕەبوونی ئیدارەكەی ئەردۆغانی بەدواوە بوو.
لەوەڵامی ئەو هۆشدارییەدا ئەردۆغان بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند: ناكرێت لێدوانەكانی بۆڵتن قبوڵ بكەم و بەهیچ شێوەیەكیش پەكەكە نوێنەرایەتی كوردی سوریا ناكات.

ئەردۆغان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوان وەك ئەنقەرە سازش لەسەر پرسی یەپەگە ناكەن و واشنتۆنی بەوە تۆمەتبار كرد كە دۆسێی منبجی سوری پشتگوێخستووە.

پێشتر جۆن بۆڵتن ئەوەی باس كردبوو، مەرجی پاراستنی كوردەكان كە "هاوپەیمانی ئەمریكان" دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، بۆیە ئەردۆغان دیدارەكەی هەڵوەشانەوە.

ئا: ئارام غەفور 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure