هۆشدارییەک لە کەشناسی هەرێمەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2019‌ :: 5177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئاشكرایده‌كات: سبەی چوارشەممە 9ى كانونى دووه‌م بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات.

به‌پیى ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى هه‌رێم،  سبەی چوارشه‌ممه‌ 9ى كانونى دووه‌م ئاسمان هه‌وری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر هەیە لە سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و دیاردەی شەختە دروست دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاوڵاتیان ئاگاداردەکه‌ینه‌وه‌ لە مەترسی تووشبوون بە رووداوی نەخوازراو هەڵخلیسکاn بە هۆی کەوتنی شەختەوە بەتایبەت لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا خۆیان بپارێزن.

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌:

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure