بەفر و سەرمای توند هەرێم دەگرێتەوە​

هەواڵ / کوردستانی :: 08/01/2019‌ :: 10715‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
چاوەڕێدەكرێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا نزمە پاڵەپەستۆیەكی جەمسەریی توند شارەكانی عێراق بگرێتەوە.


سادق عەتیە پێشبینیكەری بەناوبانگی كەشناسی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوێتی: لەڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێكی توندی سەرما روو لەعێراق دەكات.

ئەوەشی نووسیوە: نزمە پاڵەپەستۆیەكی زۆر سارد دەگات كە پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێنێت.

بەوتەی ئەو پێشبینیكەرە، سەرماكە لەگەڵ گەیشتنی بۆ سەر عێراق، لەشارەكانی هەرێم حاڵەتی بەستن لەشەودا روودەدات و چەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی عێراقیش هەمان حاڵەت دەیانگرێتەوە.

 

عەتیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو شەپۆلی سەرمایە ئێستا لەسەر ئاسمانی توركیایە و رۆژی چوارشەممە بە بارینی بەفر لەبەچڕیی لەسەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دەستپێدەكات و دواتر بەشێكی زۆری خۆرئاوای موسڵیش دەگرێتەوە.


ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە