دیارترین داهێنانه‌كانی پێشانگای سی ئه‌ی ئێس 2019

هەواڵ / زانست :: 08/01/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی کانوونی دووەم، پێشانگای ئه‌لیكترۆنی (سی ئه‌ی ئێس 2019) له‌ شاری لاس ڤێگاس له‌ ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك داهێنانی نوێی گرنگی ئه‌مساڵ نمایشده‌كات، له‌ وانه‌ش:


1-كۆمپیوته‌ری سامسۆنگی یاریكردنی نوێ
كۆمپانیای سامسۆنگ كۆمپیوته‌ری (ئودیسا)ی نوێی تایبه‌ت به‌ یاریكردن نمایش دەکات، كۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌كه‌ ڕووخسارێكی ته‌نكی هه‌یه‌ و درێژییه‌كه‌ی (19,9) ملم و كێشه‌كه‌ی (2,36)گرامه‌ و دیقه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ و پڕۆسێسه‌رێكی (ئینتێڵ ئای كۆڕ 7) و گرافیككاردێكی (ئینفیدیا جیفۆرس ئاڕ تی ئێكس 208).

2- زه‌نگی دەرگای نیتاتمۆی ئه‌لكترۆنی
ئه‌م زه‌نگه‌ كامێرایه‌كی له‌گه‌ڵدایه‌ دیقه‌كه‌ی 1080 پێكسڵه‌ و هاوێنه‌ی كامێراكه‌ ده‌توانێت تاوه‌كوه‌ 160 پله‌ فراوان بێت و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بگرێت كه‌ ده‌یانه‌وێت بێنه‌ سه‌رماڵه‌كه‌ت و دزی و لێبكه‌ن و به‌ سیستمی (ئاپڵ هۆم كیت) كارده‌كات. 

3-شاشه‌یه‌كی له‌مس كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ته‌خته‌ دروستكراوه‌
ئه‌م پارچه‌ ته‌خته‌یه‌ به‌ له‌مس كارده‌كات و دەتوانێت زانیاری وه‌ك پله‌ی گه‌رمی ده‌ره‌وه‌ و كات و هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا بداتێ.

4-ئۆتۆمبێلی زیره‌كی (بایتۆن)
كۆمپانیای بایتۆن ئۆتۆمبێلی (ئێم بایت)ی نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ك چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی وه‌ك شاشه‌یه‌كی زیره‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ی پێنجه‌م و له‌ كۆتایی ساڵی 2019 ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

5-شه‌حنی وایه‌رلێس
شه‌حنی مۆبایلی وایه‌رلێس له‌و داهێنانه‌ی داهاتووه‌ و له‌م پێشانگایه‌دا سێ جۆری جیاواز به‌دی ده‌كرێت، كۆمپانیای (ئه‌یرچارج)  شاحینه‌ی جۆری 10W وایه‌رلێسی خێرا و شاحینه‌ی دووسه‌ری خێرای   10Wو كۆنڤێرته‌رێكی پله‌یسته‌یشن چواری بێ هاوتا.

6- پڕۆسێسه‌ری كۆمێتی نوێی كۆمپانیای ئینتێڵ
كۆمپانیای نتێڵ په‌ره‌ به‌ دروستكردنی پڕۆسێسه‌رێكی نوێ ده‌دات كه‌ ده‌كرێت پێشی پڕۆسێسه‌ره‌كانی (ئای ئێم دی) به‌ ناوی (كۆمێت)ه‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار ده‌بێت كۆمپانیای ئینتێڵ پێی كۆمپانیای (ئای ئێم دی) بداته‌وه‌، پڕۆسێسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ له‌ 20 یه‌كه‌ی ناوه‌كی پێكدێت.


و:كێوان
پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure