سۆران؛ لە 2018-دا 496 رووداو تۆمارکراوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2019‌ :: 224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌رگری شارستانی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ساڵی رابردوودا 496 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە و به‌وهۆیه‌وه‌ش هه‌شت هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌شت كه‌سیش له‌ مردن رزگار كراون، زیانی كۆی رووداوه‌كانیش بریتی بووه‌ له‌ 447 ملیۆن و 416 هه‌زار دینار. 


رائید به‌یار باڵه‌كی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "له‌ ساڵی 2018 له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران كه‌ قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر ده‌گرێته‌وه‌ 496 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ 448 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، پێنج رووداوی خنكان، دوو رووداوی هه‌ڵدێران، 32 رووداوی لافاو و گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی سوتانی مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلییەوە تۆمارکراون. 

وتیشی: "كۆی رووداوه‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان بریتی بووه‌ له‌ هەشت رووداو كه‌ پێنجیان به‌هۆی خنكانه‌وه‌ بووه‌ و دوانیش هه‌ڵدێران له‌شاخ و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌هۆی سوتانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌شت هاووڵاتیش له‌ مردن رزگار كراون كه‌ هه‌ندێكیان له‌ناو ئاو رزگار كراون هه‌ندێكیشان له‌ شاخ گیریان خواردبوو". 

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆی ئه‌و زیانه‌ ماددیانەی كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌ی خه‌مڵاندن لای ئێمه‌ تۆماركراوه‌، بریتی بووه‌ له‌ 447 ملیۆن و 416 هه‌زار دینار.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure