دواڕۆژ
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه بڕیاربوو سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ چه‌ند رۆژی داهاتووى نادیار دواده‌خرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی 6-1-2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد، واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ سبه‌ینێ دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دواده‌خرێت، كه تایبه‌ته به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ناكرێت و بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
وتیشی: "كۆبونه‌وه دواخراوهكهى يه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرسه گرنگه‌كانی رۆژ و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌بێت".