تره‌مپ: به‌ ئاگادارییه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێنینه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 07/01/2019‌ :: 293‌ جار بینراوە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى كانونى دووه‌م، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌ ئاگادارییه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێنینه‌وه‌.


(كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر) له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز كرد له‌باره‌ى بابه‌تێكه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر (ویسته‌كانى تره‌مپ ده‌رباره‌ى سوریا) بڵاویانكرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ :"ئێمه‌ به‌ ئاگادارییه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێنینه‌وه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى سوریاوه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا نوسیویه‌تى :"ئێمه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعش له‌ سوریا به‌رده‌وامده‌بین، هه‌ر كارێكیش كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین".

قسه‌كانى تره‌مپ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆتايى مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2018، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانى تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا ده‌ركرد، له‌ نوێترین راپۆرتیشدا كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایەن ئاژانسى هه‌واڵى (دى.بى.ئه‌ى) ئه‌ڵمانییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ئاشكراكرا "یه‌كه‌م كاروانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتوون له‌ چه‌ندین كاروانى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر و سه‌ربازى و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى، به‌ ئۆتۆمبێلى تابلۆ عێراق هاتونه‌ته‌ ناو خاكى عێراق، له‌ سوریا كشاونه‌ته‌وه‌".

وه‌رگێڕان: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure