دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2019‌ :: 2056‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌ و به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش دابه‌زین.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.100 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.060.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.075.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.100.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشـــەمـمە: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure