هاورده‌كردنى جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق ئاشكراى ده‌كات: به‌هۆى بوونى به‌رهه‌مى ناوخۆى هاورده‌كردنى كاهو قه‌غه‌ده‌كرێت و به‌وه‌ش ژماره‌ى ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ى هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ گه‌یشته‌ 10 جۆر.

حه‌مید ئه‌لنایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ له‌ 5ى ئه‌مانگه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان هاورده‌كردنى كاهو قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، قه‌غه‌كردنه‌ بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و پاڵپشتى جوتیاران و  به‌رهه‌مى ناوخۆیی كاهو به‌شى پێداویستى ناخۆ ده‌كات، هاورده‌كارانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ 10 جۆر سه‌وزه‌ و میوه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، كه‌ بریتنین له‌: ته‌ماته‌، باینجان، گێزه‌ر، نه‌بق، په‌تاته‌، شێلم، كه‌له‌رم، قه‌رنابیت، گه‌نمه‌شامى و كاهو.

ئ: س.م

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure