نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2019‌ :: 887‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بۆ پێنجه‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپادا نرخه‌كانى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و خاوى برێنت بۆ ئاستى سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌رزبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى ئه‌گه‌ره‌كانى رێككه‌وتنى چین و ئه‌مریكا و چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌ى بازرگانى نێوانیان.


كاتژمێر 3:00ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وتى برێنت دۆلارێك و 20 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 58 دۆلار 35 سه‌نت فرۆشرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش دۆلارێك و 17 سه‌نت به‌رزبووه‌ و به‌رمیلێك به‌ 49 دۆلار و 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى نرخه‌كانى دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى رابردوودا دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌بینى له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا به‌رێژه‌ى 7% به‌رزبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هیواى به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وتى بوژانده‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئۆپێك به‌رهه‌مى ده‌بێت.

مانگى رابردوو وڵاتانى هه‌نارده‌كانى نه‌وت رۆژانه‌ 36.68 ملیۆن به‌رمیلیان خستوته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ به‌راورد به‌ مانگى پێشوتریش 460 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌، له‌سه‌ر ئاستى مانگیش له‌ كانوونى دووه‌مى 2017 به‌دواوه‌ گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وته‌.

له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوودا وڵاتانى ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ ڤیه‌ننا رێككه‌وتن كه‌ رۆژانه‌ 1.2 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

ئ: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure