كه‌شناسى: كاریگه‌رییه‌كانى خۆڵبارینه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 07/01/2019‌ :: 5258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 8ى كانوونى دووه‌م، كاریگه‌رییه‌كانى خۆڵبارینه‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.


فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و بومەله‌رزه‌زانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"له‌ئه‌نجامى جیاوازى پاڵه‌په‌ستۆكان خۆڵبارینێكى هه‌ڵواسرا كه‌ له‌ ئاسمان ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌نیشتۆته‌ سه‌ر زه‌وى دروستبووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ مه‌وادى بینین له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم كه‌مبێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ مه‌وداى بینین بۆ 300 مه‌تر كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

وتیشى :"پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كانى خۆڵبارینه‌كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بمێنێته‌ و دواتر كاریگه‌رییه‌كانى نامێنێت".

له‌باره‌ى بارسته‌هه‌واى سارد و به‌فربارین، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌وه‌يخسته‌روو :"له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى سنووره‌كان زۆر ده‌بارێت، به‌ڵام بارسته‌هه‌وا سارده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلى باران و به‌فربارینه‌ نامێنێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure