له‌ ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت؟

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1402‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو بودجه‌ى 2019ى عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت، یه‌ك له‌سه‌ر 12ى بودجه‌ى به‌كارهێنان خه‌رجده‌كرێت و پشكى هه‌رێمش له‌و رێژه‌یه‌ ده‌نێردرێت، ده‌شڵێت: "بڕیارە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، لیژنەیەک لە نێوان ھەرێم و بەغدا پێکبهێنرێت".


ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى كانوونى دووه‌م) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌ی دارایى بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و لەبارەی بودجە و كێشه‌كانى کۆببێتەوە، به‌ڵام لەبەرئەوەی بودجە تائێستا پەسەند نەکراوە و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نێت، بۆیه‌ بڕیارە لەم مانگەوە یەک لەسەر 12ی بودجەی بەکارھێنان خه‌رجبكرێت، له‌و رێژه‌یه‌ پشكى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌درێت.

له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى كورد له‌ بودجه‌ى 2019ى عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار وتى: "پێشنیارکراوە لیژنەیەک دروستبکرێت لە نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان، لیژنه‌كه‌ تاوتوێى كێشه‌كانى هه‌ردوولا ده‌كات له‌دواى روخانى حكومه‌تى عێراق تائێستا".

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure