رێکارەکانی پێدانی دوو مووچەی ساڵی رابردوو کۆتاییهات

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2019‌ :: 73456‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم داوا له‌ گه‌نجیینه‌كان ده‌كات ره‌سیدى كۆتایى حیسابى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌زووترین كات ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى له‌شێوازى خه‌رجكردنى مووچه‌ى ساڵى 2018.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى كانوونى دووه‌م، به‌رپرسێك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم به‌ فه‌رمانێك سه‌رجه‌م گه‌نجیینه‌كانى هه‌رێم، جگه‌ له‌ گه‌نجینه‌ى 2ى سلێمانى و كۆیه‌ و ئامێدى، ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ حیسابى كۆتایى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ تاوه‌كو 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، دابه‌شكراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بنێرن.

وتیشى: "ئه‌و حیسابه‌ هەردوو حسابی مەڵبەندی و نامەڵبەندی گەنجینەکان ده‌گرێته‌وه‌ و بەپێی دەرخستەی بانک ده‌بێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: داواكردنى حیسابى مووچه‌ به‌ مه‌به‌ستى وردبینیكردن له‌ شێوازى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ ساڵى 2018.

پێشتر وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هه‌رێم رایگه‌یاند: مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایى ساڵى 2018 پاشه‌كه‌وت ناكرێت، هاوكات دوێنێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى رابردوو كراوه‌.

له‌باره‌ى هه‌ردوو مووچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12ى ساڵى رابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: رێكارەکانی پێدانى مووچه‌ى 11 و 12ى ساڵى رابردوو له‌ وه‌زاره‌تى دارایى تەواوبووە و بڕیاری خەرجکردنی دراوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure