رابەری بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و ناڕازاییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2019‌ :: 318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرکردە دەستلەکارکێشاوەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: "سوورن لەسەر وازهێنانیان ئەگەر پڕۆژەکەیان جێبەجێ نەکرێت" سەرکردەیەکی حیزبەکەش رایدەگەیەنێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکان چارەسەر دەبن.


سەرچاوەیەکی نزیک لەشەش سەرکردە دەستلەکارکێشاوەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی بە دواڕۆژی راگەیاند، دوای وازهێنانیان ژمارەیەک لە زانایانی حیزبەکەیان بەمەبەستی گەڕانەوەیان سەردانیان کردوون، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکانیان کە سەرەکیترینیان کۆتاییهێنانە بە ناڕوونی لە سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی حیزب و  ناڕوونی لە سەرچاوەکانی داهات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە ئەمڕۆش بەنێوەندگیری زانایانی حیزب، لەگەڵ رابەری گشتی کۆببنەوە.

لە بەرامبەردا عەبدوڵا وەرتی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بە دواڕۆژی راگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکانیان چارەسەر دەبن.

لە ئێستادا ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و بەپێی وتەكانیان، "ڕابەری گشتی ڕێگری لە چاكسازی دەكات".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure