پرسی ئاڵوگۆڕی بەندكراوەكانی پارتی و یەكێتی لەمیدیاكانی دەرەوە دەنگیداوەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2019‌ :: 321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
میدیایەكی عەرەبی بڵاویكردوەتەوە، لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لەڕۆژی 25ی ئەیلولی 2017 نێوانی یەكێتی و پارتی هەر بە "خراپی" ماوەتەوە، ئەویش دوای ئاڵوگۆڕپێكردنی گیراوەكانیان.


پاش چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌ستگیركردنیان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ چه‌ند كادیرێكی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ئازادكران، له‌پاش ئه‌وه‌ى كادرێكى پارتیش له‌ سنورى سلێمانى ئازادكرا

هه‌فته‌ی پێشوو ئاسایشی هه‌ولێر چه‌ند كادیرێكی مەڵبەندی 3ی یه‌كێتی له‌ سنوری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد و رایگه‌یاند: تا كادیرێكیان كه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌، ئازاد نه‌كرێت، كادیره‌كانی یه‌كێتی ئازاد ناكه‌ن.

به‌هه‌مانشێوه‌ به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی كانونی دووه‌می 2019 كادیره‌كه‌ی پارتی له‌ سلێمانی ئازادكرا، كە ناوی سەرخێڵ ئەكبەر رۆستەمە، پاش ئازادكردنیشی، ئەوەی خستەڕوو، كە دەستگیر كردنەكەی سیاسی نەبووە و هۆكارەكەی كۆمەڵایەتی بووە بێ ئەوەی وەڵامی پرسیاری زۆری رۆژنامەنووسان بداتەوە.

سایتی ناسی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، دەستگیركردنی كادیرانی ئەو دوو حزبە، رابردووی "خراپی" سیاسی خۆیان دێتەوە ئارا و پێشهاتێكی باش نییە وەك سایتەكە ئاماژەی پێداوە.

ئەو میدیا عەرەبییە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەگەری گێڕانەوەی هەرێم بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی ئەگەرێكی نزیكە.


ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure