له‌سه‌ر عه‌رشى گه‌وره‌ ئابوورییه‌كان خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.. سعودیه‌ یه‌كه‌م و عێراق شه‌شه‌مه‌

هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2019‌ :: 298‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ ناو وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له‌ ریزبه‌ندى یه‌كه‌م گه‌وره‌ ئابوورییه‌كاندایه‌ بۆ ساڵى 2018 كه‌ كۆى داهاتى ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتوته‌ 784 ملیار دۆلار.


به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ رۆژنامه‌ى (الاقتصادیه‌) پاڵپشت به‌ داتاكانى سایتى (spectator index) ئه‌نجامیداوه‌ تۆركیا به‌ داهاتى 713 ملیار دۆلار له‌ پله‌ى دووه‌م و ئیمارات به‌ 432 ملیار دۆلار و ئێران به‌ 430 ملیار دۆلار له‌ پله‌ى چواره‌م و میسر به‌ 249 ملیار به‌پێنجه‌م دێت.

داهاتى ناوخۆى گشتى (GDP) بریتیه‌ له‌ به‌هاى كۆى ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزرایانه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ نرخى ناوخۆ به‌رهه‌مى هێناوه‌.

له‌ناو ریزبه‌ندى ئابوورییه‌ گه‌وره‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بۆ ساڵى 2018 عێراق له‌ پله‌ى شه‌شه‌مدایه‌ به‌داهاتى 230 ملیار دۆلار به‌ نرخى بازاڕه‌كانى ناوخۆ، دواى ئه‌ویش قه‌ته‌ر به‌ 188 ملیار و كوه‌یت به‌ 144 ملیار و سه‌ڵته‌نه‌ى عومان به‌ 81 ملیار دۆلار.
ئ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure