سفرەکانى سه‌ر دراوی ئەم وڵاتە لاده‌برێت

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى ئێران  پێشنیارى كردوه، چوار سفرى سه‌ر ریاڵ لاببرێت، خوازیاریشه‌ به‌زووترین كات ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌.


عه‌بدولناسر هیمه‌تى، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی کانونی دووەمی 2019 به‌ئاژانسى هه‌واڵى ئێرناى راگه‌یاندوه‌: پرۆژەى لابردنى سفره‌كانى سه‌ر ریاڵ له‌ ساڵى 2008ه‌وه‌ پێشنیار كراوه‌، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ریاڵ 60%ی به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا، دووباره‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هاتووه‌ته‌ به‌رباس، ئه‌گه‌رچى به‌هاى ریاڵ كه‌مێك به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه‌ و سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، به‌هاى دراوى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زی و رێژه‌ى هه‌ڵاوسانیش به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

ئا:س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure