واتس ئەپ پشتیوانیكردنی ملیارێك و 500 ملیۆن مۆبایل رادەگرێت

هەواڵ / زانست :: 06/01/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
واتس ئەپ رایگەیاند لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2018وە دەستیكردووە بە راگرتنی پشتیوانی لە زیاتر لە ملیار و نیوێك ئامێری مۆبایل كە سیستمی كارپێكردنی نۆكیا S40 بەكاردەهێنن.


كۆمپانیاكە وتی: "بەداخەوە بۆ ئەم بڕیارە سەختە، بەڵام ناچارین ئەنجامی بدەین بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ بەكاربەرەكانمان".

ئەو سیستمە ساڵی 1999 سەریهەڵدا و 31 جۆر ئامێری نۆكیا دەگرێتەوە.

 

سەرچاوەكان دەڵێن: "واتس ئەپ لە بەرنامەشیدایە پشتیوانی هەموو ئەو ئایفۆنانە رابگرێت كە بە سیستمیIOS7 كاردەكەن".

 

ئەم بڕیارە لە 1ی شوباتی 2020ەوە جێبەجێدەكرێت و دواترش ئەو ئامێرانەی كە بە سیستمی ئەندرۆید 2.3.7 كاردەكەن دەگرێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure