بریتانییەكان دەیانەوێت لە یەكێتی ئەوروپادا بمێننەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/01/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
گشتپرسییەكی تازە دەریخست كە ئێستا ژمارەیەكی زۆرتری هاووڵاتیانی بریتانیا دەیانەوێت وڵاتەكەیان بە ئەندام بمێنێتەوە لە یەكێتی ئەوروپادا و بڕیاری كۆتایی لەمبارەیەوە لەڕێی راپرسییەكی ترەوە بدرێت.


بەپێی ئەو راپرسیەی كە ساڵی 2016 ئەنجامدرا بڕیار وایە بریتانیا رۆژی 29ی ئازاری ئەمساڵ لە یەكێتی ئەوروپادا بچێتە دەرەوە، بەڵام سەرۆك وەزیرانی بریتانیا هێشتا هەر لە هەوڵدایە رەزامەندیی پەرلەمان بەدەستبهێنێت لەسەر ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا واژۆی كردووە، ئەمەش گومانی زۆری دروستكردووە لەوەی كە بتوانرێت رێككەوتنەكە تێبپەڕێنرێت.

ئەو راپرسییەش كە ئەمڕۆ 6/1/2019 ئەنجامەكانی بڵاوكرایەوە دەریخست "ئەگەر راپرسییەكی گشتی دیكە ئەنجام بدرێت ئەوا 46%ی خەڵكەكە دەنگ دەدەن بۆ مانەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپادا بەرامبەر 39%ی دەنگدەران كە لەگەڵ كشانەوەدان".

هەرچەندە سەرۆك وەزیرانی بریتانیا زۆر بە توندی دژی راپرسییەكی گشتی دیكەیە، بەڵام 41%ی هاووڵاتیانی بریتانیا دەڵێن "پێویستە ئەو مەسەلەیە گشتپرسییەكی دیكە یەكلایی بكاتەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure