گەورەترین سوپا لە جیهاندا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/01/2019‌ :: 491‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
شی جین بینگ سەرۆکی چین لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ڕایگەیاند: پێویستە سوپا بە تەکنۆلۆجیا نوێیەکەیەوە لە ئامادە باشیدا بێت بۆ هەر ئەگەرێک نەخوازراو دژی وڵاتەکەی.

 لەوبارەیەوە، ئاژانسی هەواڵەکانی ( شینگوا)ی چینی نوسیویەتی: "بە هۆی زیاد بوونی مەترسی و ئاڵنگارییەکانەوە، پێویستە سوپای وڵاتەکەمان کە بە گەورەترین سوپا دەدەنرێت لە جیهاندا، لە ئامادەباشیدا بێت و سەرجەم پێداویستییەکانی بەرپابوونی جەنگ بۆ خۆی دابین بکات".


ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترامپ پشتگیری لە جیابوونەوەی تایوان دەکات و بەڵێنی داوە لە مەترسییە دەرەکییەکان بیپارێزێت و جموجۆڵەکانی تایوان یش بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی زیادی کردوە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure