هۆڵەندا لە هاوكاریكردن و مەشقكردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2019‌ :: 82‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە.
كوردستانی نوێ‌: 

- ململانێكان بەردەوامن .. سێشەممە (نوێنەران) كۆدەبێتەوە
- ئەڵمانیا بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش .. نەخشە رێگای كاركردنی چۆن دەبێت؟
- ساڵی 2018 ژمارەی كۆچبەران لە ئەوروپا كەمیكردووە
- زانایان ماڵئاوایی لە ڤایرۆسی ئایدز دەكەن
- پڕۆژەیاسای بودجە یەكلایی دەكرێتەوە
- پڕۆژەكەی سلێمانی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە
- 41 ملیار دۆلار بۆ چوار وەزارەت تەرخانكراوە

خەبات:
- جەیمس جێفری لە جێگەی مەكگۆرك دامەزرا
- كوردی سوریا بە نیازی مسۆگەركردنی سەودایەكن لەگەڵ حكومەتی ئەسەد
- هاووڵاتییان گلەییان لە بەشە ئاردی بریكاری خۆراك هەیە
- 400 هەزار ئێرانی بەركەوتووی چەكی كیمیایی جەنگی عێراق - ئێرانن
- بەرپرسێكی ئەمریكی: هیچ كاتێكمان بۆ كشانەوە لە سووریا دیاری نەكردووە
- وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك لە دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكان دادەمەزرێنێت
- هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ كوردستان قەدەغە دەكرێت
- گەرمیان .. لە 2018دا رووداوەكانی هاتووچۆ زیادیان كردووە

هەولێر:
- هۆڵەندا لە هاوكاریكردن و مەشقكردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
- دانوستاندنی لایەنە سیاسییەكان دەستپێدەكاتەوە
- دانەغاز ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان بەرزدەكاتەوە
   * 113 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی كوردستان وەرگرتووە
- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر: قەیرانی دارایی نەیتوانی پڕۆژەكانی شارەوانی بووەستێنێ‌
- گۆڕانكاری گەورە لە بودجەی 2019 دەكرێت 
- ترەمپ پێشبینی دەكات بەمزووانە لەگەڵ كیم جۆن ئون كۆببێتەوە 
- یەپەگە: بڕیاری كۆتایی گەڕانەوەیە بۆ دیمەشق
- دەزگایەكی راپرسی: بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەنگی هەدەپە لە باكوور زیاد دەكات
- ژمارەی قوربانییانی باڵەخانە داڕووخاوەكەی رووسیا گەیشتە نزیكەی 40 كەس
- رۆژنامەنووسانی بێسنوور: ئەمساڵ 80 رۆژنامەنووس كوژراون
- نزیكەی 400 هەزار منداڵ لە شەوی سەری ساڵدا لەدایكبوون



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە