بە سیڤی كاندیدی پۆستەكانی حکومەتی هەرێم وه‌رده‌گیرێن

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2019‌ :: 760‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارتی دەستی بە وەرگرتنی سیڤی كردووە تا لەڕێگەوە كاندیدی پۆستە حكومییەكان لە كابینەی نوێ دابنێت.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە دواڕۆژ دراون، ئەو حیزبە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە دەستیان بە وەرگرتنی سیڤی كردووە و لیژنەیەكیش دانراوە تا لەو رێگەیەوە ئەو پۆستانه‌ى بەریاندەكەوێت كاندیدەكان دیاری بكەن.

سەبارەت بەوەی وەرگرتنی سیڤی، پۆستە سیادییەكانیش دەگرێتەوە، یان پۆستە سیادییەكان بە بڕیاری مەركەزی دادەنرێن، سەرچاوەكە روونیكردەوە: بێگومان دواجار دیاریكردنی كاندیدەكان هەر بەمەركەزی دەبێت، بەڵام مەرج نییە هەموو پۆستەكانیش گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، بەڵكو ئەو پۆستانەی پێویستییان بە گۆڕانكارییە، پارتی دەیەوێت كەسانی بەئەزموون و شارەزا دابنێت.

پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌ سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت به‌ سستى به‌ڕێوه‌ده‌چن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ گه‌ڕێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌نێوان پارتى وه‌ك براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure