سەندیكای شۆفێران: 27 هەزار تەكسی لە سلێمانی هەیە

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران ئاشكرایدەكات لە پارێزگای سلێمانی 27 هەزار تەكسی بوونی هەیە، ئەو ژماره‌یه‌ش بە زۆر دەزانێت و دەڵێت: "پێشنیارمان كردووە بەكارهێنانی تەكسی بدرێت بە كۆمپانیا".


جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "23 هیڵی پاس و هەزار و 731 پاس لەناو شاری سلێمانی هەیە".

وتیشی: "لە پارێزگای سلێمانی 27 هەزار تەكسی بوونی هەیە، ئەو رێژەیەش زۆر زۆرە و پێشنیارمان كردووە لێخوڕینی تەكسی بدرێت بە كۆمپانیا، بۆ ئەوەی كۆمپانیایەك یان زیاتر لە سلێمانی زیاتر لە 100 وێستگەی تەكسی لە گەڕەكەكان بكەنەوە و بەپێی پێویست و لەسەر داوای خەڵك تەكسی بچێتەسەر شەقامەكان".

جەلال ئەبوبەكر، ئاماژەی بەوەشدا: "لە هەوڵداین بۆ ئەوەی تەكسی بدرێت بە كۆمپانیا، بەڵام رەزامەندی لایەنەكانی ماوە".

باسی لەوەشكرد: بۆ هاتووچۆی دەرەوەی شار نزیكەی 60 هێڵی پاس و تەكسی هەیە، واتە بۆ هاتووچۆی سلێمانی بۆ قەزاكانی دیكە كە نزیكەی دوو هەزار تەكسی دەبن، لە ئێستاشدا زۆرینەی پاسەكانی هێڵەكانی دەرەوە كراون بە مینی پاس.

بەپێی وتەی سەرۆكی سەندیكای شۆفێران بەهۆی كەم ئیشییەوە بەشێك لە شۆفێری پاسەكان لەناو سلێمانی هێڵەكانیان وەستاندووە و كاری پێناكەن و وازیان لەكارەكەیان هێناوە.

 پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure