نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی دووەمی 2019 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینێکی كه‌مى بەخۆیەوە بینی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ رۆژی شەممە به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 150دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار  و 250 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 250 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 175 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 250 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

 

ئا: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure