90 ملیار دینار بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخاندەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 528‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان و زریان
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 90 ملیار دینار بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پلاندانان بەواژۆی شیروان ئەسعەد بریكاری وەزیری پلاندانان كە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی كراوە و وێنەی دەست دواڕۆژ كەوتووە تایبەتە بە دروستكردنی بەشێك لە رێگای بازنەیی 100 مەتری بەدەوری شاری سلێمانیدا.

لەو نووسراوەدا هاتووە "ئاگاداری بەڕێزتان دەكەینەوە كە پڕۆژەی ئاماژەپێدراوی سەرەوە كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی گشتی 469 ملیار و 900 ملیۆن دینار، لەبەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ تەرخانكراوی ساڵی 2019 بڕی 90 ملیار دیناری بۆ دانراوە بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە گواستنەوەی پێكهاتە و بودجەی پڕۆژەی ئاماژەپێدراو لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ سەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ".

جێی ئاماژەیە ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سلێمانی كە لە كاتی دەستبەكاربوونی بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بڕیاری لێدرابوو.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

pshtiwan jamal

Attachments12:51 (4 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
90 ملیار دینار بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخانكرا
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 90 ملیار دینار بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی.
 
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پلاندانان بەواژووی شیروان ئەسعەد بریكاری وەزیری پلاندانان كە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی كراوە و وێنەی دەست دواڕۆژ كەوتووە تایبەتە بە دروستكردنی بەشێك لە رێگای بازنەیی 100 مەتری بەدەوری شاری سلێمانیدا.
 
لەو نووسراوەدا هاتووە "ئاگاداری بەڕێزتان دەكەینەوە كە پڕۆژژەی ئاماژەپێدراوی سەرەوە كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە گوژمەی گشتی 469 ملیار و 900 ملیۆن دینار، لەبەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ تەرخانكراوی ساڵی 2019 بڕی 90 ملیار دیناری بۆ دانراوە بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە گواستنەوەی پێكهاتە و بودجەی پڕۆژەی ئاماژەپێدراو لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ سەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ".
 
جێی ئاماژەیە ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سلێمانی كە لە كاتی دەستبەكاربوونی بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بڕیاری لێدرابوو.
 
 
 
 
Attachments area
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure